سوپای داگیرکەر یەکەی تانکی و هێزی تایبەت دەنێرێتە جەنین

سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دەستی بە هێرشێکی نوێ بۆ سەر شار و کەمپی جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٢١ی کانوونی دووەمەوە بەردەوامە لە هێرش سەر شار و کەمپی جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
سوپای داگیرکەر رایگەیاند کە یەکەیەکی تانک ڕەوانەی جەنین کراوە و هێرشەکانی فراوانتر دەکەن. هەروەها باس لەوە کرا کە لیوای نەهال و یەکەی دوڤدەڤان لە گوندە جیاجیاکانی جەنین دەستیان بە هێرش کرد. سوپای داگیرکەر رایگەیاند کە ئەو دەستدرێژییە سەربازییەی ناوی دەنێت "دیواری ئاسنین" لە جەنین و تولکەرم بەردەوام دەبێت.
ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات کە هێزەکانی داگیرکەر هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ سەر شارۆچکەی قەباتیە لە باشووری جەنین دەستپێکرد. هێزە سەهیۆنییەکان لەم هەڵمەتەدا کە چەندین کاتژمێر بەردەوامە، بەردەوامن لە تێکدانی ژێرخانی ئابووری.
لیوای جەنین سەر بە سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی راگەیاند، ئەمڕۆ بەیانی شەڕڤانەکان لە شارۆچکەی قەباتییە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سەهیۆنییەکانیان بە تەقەمەنی کردوونەتە ئامانج. هەروەها موجاهیدەکان راستەخۆ تەقەیان کردووە سەر هێزەکانی سوپای داگیرکەر.
سوپای داگیرکەر ٣٤ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر جەنین و کەمپەکەی لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢٧ فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون. هەروەها زیانێکی گەورە بە ژێرخانی شارەکە گەیێندرا.
هەروەها داگیرکەران هێرش دەکەنە سەر شار و کەمپی تولکەرم و کەمپی نور شەمس و بەهۆی هێرشەکان زیاتر لە ١٦ هەزار کەس کۆچیان کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی و خوێندنی باڵا لە کەرتی غەززە سەرەڕای ئەو وێرانکارییە گەورەیەی کە بەهۆی کۆمەڵکوژی سەهیۆنییەکانەوە هاتە ئاراوە، دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٥٣ کەس.
لە نێجیریا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.