یانەی زیندانیانی فەلەستین داوای پێشگرتن لە ئەشکەنجەدان لە زیندانەکانی داگیرکەران دەکات

یانەی زیندانیانی فەلەستین داوای خۆی لە سیستەمی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ دووپاتکردەوە کە ڕێوشوێنی کاریگەر بگرێتەبەر بۆ لێپرسینەوە لە دەسەڵاتدارانی داگیرکەر لە بەرامبەر تاوانەکانیان بەرامبەر بە ئەسیرانی فەلەستینی.
یانەکە لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەسیرانی فەلەستینی لە زیندانەکانی داگیرکەراندا بە شێوەیەکی سیستماتیکی ئەشکەنجە دەدرێن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی رابردوودا هەڵکوتانە سەر زیندانی "ئۆفەر"ی ڕژێمی داگیرکەر بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ئەمەش درێژکراوەی سیاسەتی ستەم و هەڵکوتانە سەر زیندانییەکانە کە لە زیندانەکانی داگیرکەراندا جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، شانەی هەڵکوتانە سەر بەندیخانەی سەهیۆنی "مەتسادا" بە کەڵک وەرگرتن لە سەگی پۆلیس و بۆمبی دەنگی و دەستدرێژی جەستەیی بۆ سەر ئەسیران، هێرشی کردووەتە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا دەیان ئەسیر بریندار بوون.
هەروەها ڕاگەیەندرا کە بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە لە کەشوهەوای سارددا ئەسیرەکان خستووەتە بەر ئەشکەنجە. جەخت لەوە کرایەوە کە ئیدارە ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی جل و بەرگی گونجاو و بەتانی گونجاو کردووە و ئەمەش بەشێکە لە سیاسەتی ئەشکەنجەدانی سیستماتیکی.
د.ب.، یەکێک لەو ئەسیرانەی کە ئیفادەکەی لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وتی، "هەڵکوتانە سەر ژوورەکانی زیندان زیادی کردووە. لە کۆتاییدا شەممەی رابردوو هێرش کرایە سەر ئەسیرەکان و ژوورەکان شکێنران و مۆبیلیاتەکانیش تێکدرا." هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەفتانە ٢ بۆ ٣ جار هەڵکوتانە سەر زیندانییەکان ئەنجام دەدرێن.
ئەسیرێک دیکە (ز.د.و.)، هەرچەندە بریندار بووە، بەڵام رایگەیاندووە، کە لەلایەن یەکەی "مەتسادا" لێی دراوە و ئەو ئامێرە پشتیوانییەی کە بۆ ڕۆیشتن بەکاری دەهێنا، شکاوە.
یانەکە داوای خۆی لە سیستەمی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ دووپاتکردەوە کە ڕێوشوێنی کاریگەر بگرێتەبەر بۆ لێپرسینەوە لە دەسەڵاتدارانی داگیرکەر لە بەرامبەر تاوانەکانی جەنگدا. لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە سزا نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکرێن و ئەو سزایانە بە شێوەیەک بن کە ڕژێمی داگیرکەر لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا گۆشەگیر بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ئەو بڕیارانەی سەبارەت بە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا کە بەسەر سوریادا سەپێنراوە، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام کە لە برۆکسل بەڕێوەچوو، راگەیاند.
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا بانگێشتی بەشداری لە کۆبوونەوەی یەکێتی عەرەبی کرا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣٤٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٥٩ کەس.