لە کۆنگۆ ٥٣ کەس بەهۆی نەخۆشیێکی نادیار مردن

لە وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٥٣ کەس بەهۆی نەخۆشیێکی نادیار گیانیان لەدەستدا.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاند، لە ئەنجامی دوو نەخۆشی نادیار لە وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٤٣١ حالەتی تووشبوون تۆماڕ کراوە و ٥٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
تاریک جاشارێڤیچ، وتەبێژی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، "زیادبوونی خێرای تووشبوون بە چەند ڕۆژێک مەترسییەکی گەورەی تەندروستی گشتی دروست دەکات. هێشتا هۆکاری وردی نەزانراوە."
لە گوندی بۆماناتێ کە زۆرترین کاریگەری پەتای کۆرۆنای لەسەر بووە، لە ناوچەی تەندروستی باسنکوسو ٤١٩ حاڵەت و ٤٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە کە تیمە تەندروستییەکان لێکۆڵینەوە لە هۆکارە ئەگەرییەکانی دیکە دەکەن لە ناوخۆدا، لەوانە مەلاریا، ژەهراویبوونی خۆراک، تایفۆید، هەوکردنی پەردەی مێشک و تای خوێنبەربوون و ڤایرۆسی دیکە.
لە گوندی بۆلۆکۆ، ١٢ حاڵەت و ٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. راگەیەندرا کە ئەم حاڵەتانە بە مردنی ٣ منداڵ لە سەرەتای مانگدا دەستی پێکردووە.
لە کاتێکدا نیشانەکانی نەخۆشییەکە بە تا و ڕشانەوە و خوێنبەربوونی ناوەوە وەسف دەکرێن، بەڵام باس لەوە کراوە کە ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکە دەبن بەزۆری لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا گیان لەدەست دەدەن.
لە کاتێکدا توێژینەوەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی هۆکاری نەخۆشییەکە، ئاماژە بەوە کراوە کە ١٣ نمونەی پشکنینی ڤایرۆسی ئیبۆلا و ماربورگ نێگەتیڤ بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دکتۆر مونیر ئەلبەرەش بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، دوای مردنی منداڵێک بەناوی سیلا عەبدولقادر بەهۆی شەپۆلی سەرمای توندەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ٧ کەس بەرزبووەوە.
بەهۆی پێکدادانی بەلەمێکی نەفەرهەڵگر و کەشتییەکی نەوتی پاشماوە لە پارێزگای هونان لە چین، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
لە ویلایەتی ئونیتی وڵاتی سوودانی باشوور لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەک ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا.