لە کەرتی غەززە ٧ منداڵ بەهۆی سەرما شەهید بوون

دکتۆر مونیر ئەلبەرەش بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، دوای مردنی منداڵێک بەناوی سیلا عەبدولقادر بەهۆی شەپۆلی سەرمای توندەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ٧ کەس بەرزبووەوە.
دکتۆر مونیر ئەلبەرەش بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، منداڵێک بە ناوی سیلا عەبدولقادر کە تەمەنەکەی کەمتر لە دوو مانگە بەهۆی شەپۆلی سەرمای توند گیانی لەدەستدا و ژمارەی ئەو منداڵانەی بەهۆی سەرما گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٧ منداڵ.
ئەلبەڕەش داوای دەستێوەردانی بەپەلە و خێرای دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ ڕزگارکردنی منداڵانی غەززە لە دەرئەنجامەکانی شەڕی جینۆسایدی داگیرکەری سەر کەرتی غەززە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، شەپۆلی سارد ڕۆژانە زیانی گیانی زیاتر بە تایبەت لەنێو منداڵانی تازە لەدایکبوودا دروست دەکات،
وەزارەتی تەندروستی لەڕێگەی بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستیەوە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هۆشداریدا لە شەپۆلی سەرمای توند لە مەترسییەکانی مردن لەنێو منداڵانی تازەلەدایکبوودا لەژێر ڕۆشنایی بێتوانایی ستافی پزیشکی خۆی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی سەرما بەهۆی لەناوبردنی دامەزراوە پزیشکییەکان و کەرەستەی پزیشکی لەلایەن داگیرکارییەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی پێکدادانی بەلەمێکی نەفەرهەڵگر و کەشتییەکی نەوتی پاشماوە لە پارێزگای هونان لە چین، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٤ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
لە وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٥٣ کەس بەهۆی نەخۆشیێکی نادیار گیانیان لەدەستدا.
لە ویلایەتی ئونیتی وڵاتی سوودانی باشوور لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەک ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا.