لە لوبنان حکومەت دەنگی متمانەی بەدەستهێنا

حکومەتی لوبنان بە سەرۆکایەتی نەواف سەلام دەنگی متمانەی پەڕلەمانی بەدەستهێنا.
لە پەڕلەمانی لوبنان دەنگ لە سەر پێدانی متمانە بە حکومەتی نەواف سەلام درا.
لە کۆی ١٢٨ پەڕلەمانتار ٩٥یان دەنگی بەڵێ، ١٢یان دەنگی نەخێر و ٤یان دەنگی بێلایەنیان دایەوە.
لە ئەنجامدا حکومەتی سەلام متمانەی بەدەستهێنا.
لە وڵات دوای ٢ ساڵ قەیرانی سیاسی لە ٩ی کانوونی دووەم ژۆزێف عەون وەک ١٤مین سەرۆک کۆماری لوبنان هەڵبژێردرابوو.
نەواف سەلام کە ئەرکی سەرۆکایەتی دیوانی دادی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەبرد لە ١٣ی کانوونی دووەم بۆ دامەزراندنی حکومەتی نوێ ئەرکدار کرابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەلا بەشیر شیمشەک سەرۆکی گشتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە گوندی کۆداری وڵاتی نیپال بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ رووی دا.
عبد الأمير كامل الشمري وەزیری ناخۆی عێراق بە بۆنەی مانگی ڕەمەزان راگەیاند، "ڕۆژوو شکاندن بە ئاشکرا لە ڕۆژدا قەدەغەیە."
کودەتای ٢٨ی شوبات لە ساڵی ١٩٩٧ کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر تەواوی کەلتور و ئاین و فەرهەنگی گەڵانی تورکیا.