ترامپ رێککەوتنی نەوتی لەگەڵ ڤەنزوێلا هەڵدەوەشێنێتەوە

دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتنێکی هەڵوەشاندەوە بۆ دەستبەرداربوون لە فرۆشتنی نەوت بە ڤەنزوێلا کە لە سەردەمی سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جۆ بایدندا ئەنجام درابوو.
ترامپ لە بەیاننامەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (توث سۆشیال) رایگەیاند، ئەو رێککەوتنانەی لە سەردەمی بایدن لە نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا واژۆ کراون، هەڵوەشاندەوە.
ترامپ وتی، "ئێمە کۆتایی بەو ئیمتیازاتانە دەهێنین کە جۆ بایدنی ساختەکار بە نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا دابوو."
هەروەها ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتنی گۆڕینەوەی دیلەکانی هەڵوەشاندەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٣ لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆکرابوو.
ئیدارەی پێشووی ئەمریکا لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ رێککەوتننامەی دەستبەرداربوونی واژۆکرد و سزاکانی سەر فرۆشتنی نەوتی ڤەنزوێلا سووککرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەلا بەشیر شیمشەک سەرۆکی گشتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە گوندی کۆداری وڵاتی نیپال بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ رووی دا.
عبد الأمير كامل الشمري وەزیری ناخۆی عێراق بە بۆنەی مانگی ڕەمەزان راگەیاند، "ڕۆژوو شکاندن بە ئاشکرا لە ڕۆژدا قەدەغەیە."
کودەتای ٢٨ی شوبات لە ساڵی ١٩٩٧ کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر تەواوی کەلتور و ئاین و فەرهەنگی گەڵانی تورکیا.