لە مۆزەمبیق زریانی جود کاریگەر بوو: ١٦ کوژراو

بەهۆی کاریگەربوونی زریانی جود لە وڵاتی مۆزەمبیق ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
پەیمانگای نیشتمانیی مۆزەمبیق بۆ بەڕێوەبردن و کەمکردنەوەی مەترسی کارەساتەکان رایگەیاند، بەهۆی زریانی جود کە ماوەی هەفتەیەکە کاریگەرە، لە پارێزگاکانی زامبیزیا، نامپولا، نیاسا، کابۆ دێلگادۆ، تێتێ و مانیکا، ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ٣٠٢ هەزار و ٦٥٣ کەس و ٦٥ هەزار و ٦٤ خێزان بەهۆی زریانەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، ٧٠ هەزار و ١٦٣ خانوو بە تەواوی یان بەشێکی وێران بوون، هەروەها ٩٨٨ خانوو ژێر ئاو کەوتوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجومەنی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆکرانیا مەرج و چاکسازی پێویستی جێبەجێکردووە بۆ وەرگرتنی ئەو سندوقە کە نزیکەی ٣.٥ ملیار یۆرۆیە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٥٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٢ هەزار و ٤١ کەس.
نارێندرا مودی سەرۆکوەزیرانی هیندستان بانگەشەی ئەوەی کرد کە هاوشێوەیی لە نێوان سیاسەتی "پێشینە ئەمریکا"ی دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڕێبازی "پێشینە هیندستان"ی خۆی هەیە.