ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٤٨ هەزار و ٥٧٧ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٥٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٢ هەزار و ٤١ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
هەروەها بەهۆی پاشماوەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەقینەوە رووی دەدەن و دەبێتە هۆی برینداربوون و شەهیدبوونی فەلەستینییەکان و هەنێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیان شەهید دەبن.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٥ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٨ هەزار و ٥٧٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٢ هەزار و ٤١ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجومەنی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆکرانیا مەرج و چاکسازی پێویستی جێبەجێکردووە بۆ وەرگرتنی ئەو سندوقە کە نزیکەی ٣.٥ ملیار یۆرۆیە.
بەهۆی کاریگەربوونی زریانی جود لە وڵاتی مۆزەمبیق ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
نارێندرا مودی سەرۆکوەزیرانی هیندستان بانگەشەی ئەوەی کرد کە هاوشێوەیی لە نێوان سیاسەتی "پێشینە ئەمریکا"ی دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڕێبازی "پێشینە هیندستان"ی خۆی هەیە.