زێلێنسکی: ئەمڕۆ لەگەڵ ترامپ پەیوەندی تەلەفۆنیێک ئەنجام دەدەم

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا راگەیاند، بۆ دانونستان لەبارەی قۆناغی ئەگەری ئاگربەست لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا لەگەڵ دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندیێکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدات.
زێلێنسکی کە سەردانێکی فەرمی بۆ فینلاند ئەنجام دابوو، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەلێکساندەر ستوب سەرۆکی فینلاند لێدوانی دا.
زێلێنسکی بە ئاماژەدان بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دوێنێی ترامپ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا، رایگەیاند کە سەرەڕای ئەم پەیوەندییە، رووسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا. زێلێنسکی جەختی لەوە کردەوە کە ژێرخانی وزە و نەخۆشخانەکان بە تایبەتی کراونەتە ئامانج، و ئۆکرانیا پێویستی بە پشتیوانی زیاترە بۆ بەرگری ئاسمانی خۆی.
زێلێنسکی هەروەها ئاماژەی بە دانوستانەکانی سعودیە لە نێوان شاندەکانی ئەمریکا و ئۆکرانیا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی رووسیا درێژکردنەوەی ململانێکان بووە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە دیدارەکەیدا لەگەڵ ترامپ باس لە پڕۆسەی ئاگربەست و پرسی یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.