هیندستان دەتوانێت تا ساڵی ٢٠٤٠ کەشتیوانان لەسەر مانگ بنیشێتەوە

حکومەتی هیندستان ئامانجی ئەوەیە تا ساڵی ٢٠٤٠ کەشتیوانەکەی لەسەر مانگ بنیشێتەوە.
جێگری وەزیری فیدراڵی بۆ بۆشایی ئاسمان لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هیندستان رایگەیاند، هیندستان بەنیازە تا ساڵی ٢٠٤٠ کەشتیوانان بۆ سەر مانگ بنێرن.
سینگ دەڵێت، "هیندستان پلانێکی هەبووە بۆ دانانی وێستگەیەکی بۆشایی ئاسمان کە بە وێستگەی بەهاراتیا ئەنتریکس (وێستگەی بۆشایی ئاسمانی هیندستان) ناسراوە و ئەگەر هەموو شتێک وەکو پلانەکە بەڕێوەبچێت، ئەوا فڕۆکەوانێکی هیندی تا ساڵی ٢٠٤٠ پێی لەسەر مانگ دادەنێت."
هیندستان رایگەیاندبوو کە تا ساڵی ٢٠٣٥ وێستگەی بۆشایی ئاسمانی تایبەتی خۆی دەبێت.
وەزیرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە فڕۆکەی چاندرایان ٤ (ئەرکی مانگ) بە دوو ئۆتۆمبێلی هەڵدانی ئاسمانی دەخرێتە خوارەوە و لە پێنج پێکهاتە پێکدێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی "دەروازەکانی دۆزەخ" لە ڕۆژهەڵاتی شاری رەفەح، یەکەیەکی سەربازی داگیرکەری ١٢ کەسی کوژراون و برینداربوون.
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی نێجیریا زیاتر لە ٦٠٠ هەزار منداڵ رووبەرووی خەتەری برسێتی بوونەتە.
پەرلەمانی ئۆکراینا رێککەوتنی هاوکاری ئابووری کە لە ١ی ئایار لەگەڵ ئەمریکای واژۆ کردبوو پەسەند کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی لە محەمەد شیاع ئەلسوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە لە ئەنجامی سەردانێکی فەرمی گەشتبوو تورکیا.