کاروانی ئومێد بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە کیشوەری ئەفریقا: هاوکاری بە سەر سەدان خانەوادە دابەش کرا

وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە مانگی رەمەزاندا و لە ئەنجامی چالاکییەکاندا وەقفەکە زەکات و فیترەی خێرخوازەکانی بە سەر هەژارەکان دابەش کرد.
تیمەکانی خۆبەخشی وەقفی کاروانی ئومێد لە مانگی رەمەزاندا بەردەوامبوو لە چالاکییەکانیان لە ژمارەیەکی زۆر ناوچە و وڵاتی جیهان. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا زەکات و فیترە بە سەر هەژارەکان، یەتیمەکان و بیوەژنەکان، بەتەمەنەکان و کەمئەندامەکان دابەش کرا.
وەقفی کاروانی ئومێد لە مانگی رەمەزاندا ژمارەیەکی زۆر جۆرە هاوکاری وەک دابەشکردنی زەکات، فیترە، پاکێتی خۆراک، خواردنی ئیفتار و جەژنانە ئەنجام دەدات. وەقفەکە هەروەها راگەیاند، لە تەواوی ساڵدا بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
"زەکات تەنها هاوکاریێک نییە؛ ناوی برایەتی، هاودەنگی و بەرپرسیارێتییە"
ئایهان ئاردچ خۆبەخشی وەقفی کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو زەکات و فیترەیانەی لە لایەن خێرخوازەکان بەوان درابوو بە سەر هەژارەکانیان دابەش کرد و وتی، "ئێستا لە هەژارترین وڵاتی دونیا لە بوروندین. لە ئەنجامی چالاکییەکانمان فیترە، زەکات و گۆشتی قوربانی دابەش دەکەین. نزیکەی هەفتەیەک چالاکییەکانمان لێرە دەبێت. لە ئەنجامی هەر چالاکیێک هاوکاری بە سەر سەدان مرۆڤ دابەش دەکەین. خودا لە هەموو خێرخوازەکان رازی بێت کە بوونەتە وەسیلەی ئەم خێرانە. لە ئەنجامی چالاکییەکان ئەمڕۆ زەکاتی خێرخوازەکانمان بە سەر سەدان خانەوادە دابەش کرد. چالاکییەکانمان لە بوروندی بەردەوام دەبن، إن شاء الله."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.