ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٠ هەزار و ٩٤٤ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٩٤٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ١٥٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١١ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١١١ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٠ هەزار و ٩٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٦ هەزار و ١٥٦ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای ئونروای نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە ١٨ی ئادارەوە کە رژێمی داگیرکەر ئاگربەستی هەڵوەشاند زیاتر لە ٦٠٠ منداڵی شەهید کردووە و زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ منداڵی بریندار کردووە.
٢٩ ساڵ بە سەر شەهادەتی جەوهەر دودایەڤ یەکێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی جیهادی چیچانستان و خۆڕاگری قەوقازەکان تێپەڕ دەبێت. جەوهەر دودایەڤ لە ٢١ی نیسانی ١٩٩٦ لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی رووسەکان شەهید بوو.
یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند کە دوو ئۆپڕاسیۆنی نوێ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دراوە.
کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام، باڵی سەربازی حەماس، رایگەیاند، دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێکی نوێ لە دژی داگیرکەران لە باکووری غەززە کردووە.