شاندی حەماس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە

شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی محەمەد دەرویش سەرۆکی ئەنجومەنی رابەرایەتی حەماس لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوویەوە.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە کاتی دیدارەکە باس لە هەوڵەکانی ئاگربەست لە غەززە کرا.
لە کۆبوونەوەکە جەخت لەوە کرا کە سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بە رێگریکردن لە گواستنەوەی هاوکاری مرۆیی بۆ ناو غەززە هەموو گەلی فەلەستین تووشی برسێتی دەکات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت زیاتر هەوڵ بدات بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ ناوچەکە.
هەروەها جەخت لەوە کرا کە هەوڵەکانی دوورخستنەوەی گەلی فەلەستین لە زێدەکەیان قابلی قبول نییە.
دۆخی کەناری ڕۆژئاوا و هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە کەناری ڕۆژئاوا بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
لە کۆبوونەوەکە باس لە هەوڵەکانی رێککەوتن لە نێوان گروپەکانی فەلەستینی کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥١ هەزار و ٢٠١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ٨٦٩ کەس.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە هەڵکوتانە ناو مزگەوتی ئەقسا و رێگریان لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ ناو حەرەمی پیرۆز کرد.
لە پارێزگای دەلهیی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٤ نهۆمی لانیکەم ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئونروا راگەیاند کە ٧ هەفتەیە خواردن ناچێتە ناو غەززە و بەهۆیەوە فەلەستینییەکان تووشی قەیرانێکی قوڵی برسێتی بوونەتە.