ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا

لە ئەنجامی ناوبژوانی ئیمارات ئاڵوگۆڕی ٢٦١ ئەسیری رووسی لە بەرامبەر ٢٧٧ ئەسیری ئۆکراینایی ئەنجام درا.
بە ناوبژوانی ئیمارات ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا بەڕێوەچوو. وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاند، لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی ئەسیر ئۆکراینا ٢٦١ سەربازی رووسی ئازاد کردووە.
وەزارەتەکە راگەیاند، ٢٤٦ سەربازی رووسی راستەخۆ لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕ ئازاد کراون و ١٥ سەربازی برینداریش لە ئەنجامی هەوڵەکانی مرۆیی ئازاد کران. لە بەرامبەردا ٢٤٦ سەربازی ئۆکراینایی لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕ و ٣١ سەربازیش لە ئەنجامی هەوڵەکانی مرۆیی ئازاد کراون.
دەستنیشان کرا، سەربازە رووسیاییەکان لە سەرەتا گواسترانەوە بیڵارووس و دواتر دەگوازرێنەوە بۆ مۆسکۆ.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا راگەیاند، دوای دەستپێکردنی شەڕ ٤ هەزار و ٥٢٢ ئەسیری ئۆکراینایی گەڕاونتەوە وڵاتەکەیان و ئاماژەی بەوە کرا کە ئاڵوگۆڕی ئەسیر بۆ گەڕاندنەوەی هەموو کەس بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥١ هەزار و ٢٠١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ٨٦٩ کەس.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە هەڵکوتانە ناو مزگەوتی ئەقسا و رێگریان لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ ناو حەرەمی پیرۆز کرد.
لە پارێزگای دەلهیی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٤ نهۆمی لانیکەم ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئونروا راگەیاند کە ٧ هەفتەیە خواردن ناچێتە ناو غەززە و بەهۆیەوە فەلەستینییەکان تووشی قەیرانێکی قوڵی برسێتی بوونەتە.