رووسیا: لەگەڵ ئەوەی ئاگربەستی کاتەیی راگەیەندراوە ئۆکراینا بەردەوامە لە هێرش

وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئاگربەستی کاتەیی راگەیەندراوە بەڵام ئۆکراینا بەردەوامە لە هێرشەکانی.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژەی بەوە کرد کە ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا لە ١٩ی نیسان کاتژمێر ١٨:٠٠یەوە تاوەکو ٢١ی نیسان کاتژمێر ٠٠:٠٠ ئاگربەستی کاتەیی راگەیاندووە.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، "لەگەڵ ئەوەی بە بۆنەی جەژنی پاسکالیا ئاگربەست راگەیەندراوە بەڵام ئۆکراینا بەردەوامە لە هێرش لە بەرەی شەڕ لە نزیکەی کۆماری گەلی دۆنێتسک. هێرشەکە تێکشکێنرا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام، باڵی سەربازی حەماس، رایگەیاند، دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێکی نوێ لە دژی داگیرکەران لە باکووری غەززە کردووە.
ئەمریکای داگیرکەر شوێنێکی بازار لە سەنعای پایتەختی یەمەنی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٢ مەدەنی شەهید بوون و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
جەمال ئەمیر، وەزیری دەرەوەی حکومەتی سەر بە انصارالله-ی یەمەن رایگەیاند کە ئەمریکا هێرشێکی زەمینی بۆ سەر یەمەن ئامادە دەکات و هۆشداری دەدات لەوەی کە هەنگاوێکی لەو شێوەیە "دۆخی ئێستا بە تەواوی ناسەقامگیری دەکات".
لە ئەنجامی شەڕ لە ویلایەتی بەنوی پارێزگای نیجەری وڵاتی نێجیریا ٥٦ کەس کوژران.