ئەمریکای داگیرکەر شوێنێکی بازار لە یەمەن بۆردومان دەکات: ١٢ شەهید و ٣٠ بریندار

ئەمریکای داگیرکەر شوێنێکی بازار لە سەنعای پایتەختی یەمەنی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٢ مەدەنی شەهید بوون و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
ئەمریکای داگیرکەر بۆ پشتیوانی لە سەهیۆنییەکان جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر مەدەنییەکان لە یەمەن.
بە پێی هەواڵێکی کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن، هێرشەکە بۆ سەر شوێنێکی بازاڕ لە سەنعای پایتەخت ئەنجام درا.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ١٢ مسوڵمانی مەدەنی شەهید بوون و زیاتر لە ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ناوچەکە چالاکییەکانی فڕیاگوزاری بەردەوامە.
هەروەها هێرشێکی دیکە بۆ سەر شاری سەعدەی یەمەن ئەنجام درا.
بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند، ئەمریکای شەیتانی گەورە ئامادەکاری بۆ هێرشی زەوینی بۆ سەر یەمەن دەکات.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای داگیرکەر لە ١٥ی ئادار راگەیاندبوو، سوپا دەستی بە هێرشێکی گەورە بۆ سەر انصارالله لە یەمەن دەکات و لەم بارەیە فەرمانی بە سوپا داوە.
عبدالمالک ئەلحوسی سەرۆکی انصارالله وتبووی، ئەمریکا بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان هێرش دەکات و ئێمەش بەردەوام دەبین لە ئۆپڕاسیۆنەکانمان بۆ سەر فڕۆکە و کەشتییەکانیان و تا کاتێک هێرشەکانی سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای ئونروای نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە ١٨ی ئادارەوە کە رژێمی داگیرکەر ئاگربەستی هەڵوەشاند زیاتر لە ٦٠٠ منداڵی شەهید کردووە و زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ منداڵی بریندار کردووە.
٢٩ ساڵ بە سەر شەهادەتی جەوهەر دودایەڤ یەکێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی جیهادی چیچانستان و خۆڕاگری قەوقازەکان تێپەڕ دەبێت. جەوهەر دودایەڤ لە ٢١ی نیسانی ١٩٩٦ لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی رووسەکان شەهید بوو.
یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند کە دوو ئۆپڕاسیۆنی نوێ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دراوە.
کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام، باڵی سەربازی حەماس، رایگەیاند، دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێکی نوێ لە دژی داگیرکەران لە باکووری غەززە کردووە.