هێرشێکی بۆمبی لە پاکستان: ٤ کوژراو و ٣ بریندار

لە ئەنجامی هێرشیکی بۆمبی لە هەرێمی بەلووچستانی وڵاتی پاکستان ٤ کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
هێرشەکە لە هەرێمی بەلووچستان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایش ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
نەوید ئەحمەد بەرپرسێکی پۆلیس باسی لەوە کرد، هێرشەکە بە داڕژتنی بۆمب لە کەناری رێگا ئەنجام درا.
ئەحمەد باسی لەوە کرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک هێرشەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، فڕۆکەکانی جەنگی ئەمریکای داگیرکەر لە ١٥ی ئادارەوە زیاتر لە ١٢٠٠ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن ئەنجام داوە و لەو هێرشانەدا سەدان کەس شەهید بوونەتە.
عێراق رایگەیاند، شاندێکی ڕەوانەی دیمەشقی پایتەختی سوریا کردووە بۆ تاوتوێکردنی چەندین بابەتی جیاواز لەوانە بوژاندنەوەی بۆری نەوتی عێراق کە نەوت لە سوریاوە دەگوازێتەوە بۆ بەندەرەکانی دەریای ناوەڕاست.
ڕۆژنامەنووس سەعید ئەمین ئەبو حەسەنەین کە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر کەرتی غەززە بە گرانی بریندار بوبوو لە نەخۆشخانە شەهید بوو.