ئەمریکای داگیرکەر ١٢٠٠ هێرش بۆ سەر یەمەن ئەنجام دەدات

بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، فڕۆکەکانی جەنگی ئەمریکای داگیرکەر لە ١٥ی ئادارەوە زیاتر لە ١٢٠٠ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن ئەنجام داوە و لەو هێرشانەدا سەدان کەس شەهید بوونەتە.
فڕۆکەکانی جەنگی ئەمریکای داگیرکەر بەردەوامن لە هێرش و بۆردومانکردنی یەمەن. بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی یەمەنی، لە هێرشەکانی کۆتاییدا سەنعای پایتەخت، مەئریب و حودەیدە کراوە ئامانج.
لە کاتی هێرشەکان بە تایبەت شارۆچکەی ناهام لە ڕۆژهەڵاتی سەنعای پایتەخت دەکرێتە ئامانج. ٥ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکە ئەنجام درا. هەروەها ٧ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی مەدغەل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای مەئریب ئەنجام درا. ٤ هێرشی دیکە بۆ سەر ناوچەی راس عیسا لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حودەیدە ئەنجام درا.
ئەمریکای داگیرکەر تاوەکو ئێستا بۆ پشتیوانی لە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی زیاتر لە ١٢٠٠ هێرش بۆ سەر یەمەن ئەنجام داوە.
بزووتنەوەی انصارالله جەخت لەوە دەکات، تا کاتێک هێرش و گەماڕۆی سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانی دژی داگیرکەران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بۆ دانوستانی فراوان لەبارەی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی ئەسیر گەشتە قاهیرەی پایتەختی میسڕ.
قەناسبەدەستانی قەسامی لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەیت حانون لە باکووری کەرتی غەززە ئۆپڕاسیۆنێکیان لە دژی داگیرکەران ئەنجام دایەوە.
لە شاری بەندەر عەباسی وڵاتی ئێران لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لانیکەم ١٩٥ کەس بریندار بوون.
فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک ناسراو بە ئونروا رایگەیاند کە منداڵان لە غەززە "بە برسێتی دەمرن" کە رژێمی سەهیۆنی نزیکەی دوو مانگە ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان کردووە.