ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٢ هەزار و ٢٤٣ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٢٤٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٧ هەزار و ٦٣٩ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٥١ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١١٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٢ هەزار و ٢٤٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٧ هەزار و ٦٣٩ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرپرسانی بەشی پزشکی ئێران دوایین ئاماری کوژراوان و بریندارانی ڕووداوی تەقینەوە لە بەندەری شەهید رەجایی باشووری ئێرانیان بڵاو کردەوە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە نوێنەرانی حیزبەکانی سیاسی و بزووتنەوەکانی ئیسلامی سوودان و جەزائیر کۆبوویەوە.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر باشووری لوبنانیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو.