ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەکەی ئێران گەشتە ٢٨ کەس

بەرپرسانی بەشی پزشکی ئێران دوایین ئاماری کوژراوان و بریندارانی ڕووداوی تەقینەوە لە بەندەری شەهید رەجایی باشووری ئێرانیان بڵاو کردەوە.
بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی پزیشکی ئێران رایگەیاند، "٧٢٩ کەس کە لە ڕووداوە دڵتەزێنەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی برینداربوون، گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان."
حسێن کرمانپوور لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "ئەم هەواڵە هیوابەخشە کە ٧٢٩ کەس لە بریندارەکانی ڕووداوی دڵتەزێنی بەندەری شەهید ڕەجایی خزمەتیان وەرگرتووە و چوونەتە لای بنەماڵەکانیان".
ئاماژەی بەوەش کرد کە "٣٥٧ کەسی تر هێشتا لە ژێر چاودێری پزشکیدان به هۆکاری جیاجیا، ٢١ کەسیان له نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری چڕدان و زۆر پێویستیان به دوعای گەلی ئێران چونکوو باری تەندروستیان ناجێگیرە."
هەروەها وتی، "ژمارەی کوژراوان بووەتە ٢٨ کەس تا بەیانی ئەمڕۆ شەمە کە ئەگەری هەیە زیاتر بێتەوە. پێنج کەسیش بە تەواوی سووتاون."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٢٤٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٧ هەزار و ٦٣٩ کەس.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە نوێنەرانی حیزبەکانی سیاسی و بزووتنەوەکانی ئیسلامی سوودان و جەزائیر کۆبوویەوە.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر باشووری لوبنانیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو.