ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٢ هەزار و ٣١٤ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٣١٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٧ هەزار و ٧٩٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٧١ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٥٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٢ هەزار و ٣١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٧ هەزار و ٧٩٢ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمریکای داگیرکەر هێرشی کردە سەر ناوەندێکی کۆچبەرانی ئەفریقایی لە شاری سەعدەی وڵاتی یەمەن و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٥٨ کەس شەهید بوون و ٤٧ کەسیش بریندار بوون.
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان کێڵگە خەنەبەرەکانی لە شاری بەدەخشان وێران کرد.
لە ئەنجامی تەقینەوەکەی بەندەرەکەی ئێران ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.