وڵاتانی بریکس: دەبێت تەواوی سەربازەکانی ئیسرائیل لە غەززە بکشێنەوە

بە مێوانداری بەرازیل لووتکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی بریکس بەڕێوەچوو و دوای کۆبوونەوە بانگێشتی سەربازەکانی رژێمی داگیرکەر کرا کە لە غەززە بکشێنەوە.
لووتکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی بریکس لە شاری ریۆ دێ جانیرۆی وڵاتی بەرازیل بەڕێوەچوو.
دوای کۆبوونەوەکە بەیاننامەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام بڵاو کرایەوە.
لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا هاتووە، "وەزیرەکان پەژارەیان دەربڕی لە پەکخستنی ئاگربەست کە لە ١٥ی کانوونی دووەم راگەیەندرا و داوایان لە لایەنەکان کرد بە نیازپاکییەوە دەست بە دانوستانی زیاتر بکەن بۆ بەدیهێنانی وەستانی هەمیشەیی دوژمنایەتییەکان لە ناوچەکە و کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و کەسانی دەستبەسەرکراو بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان."
هەروەها وەزیرانی دەرەوەی بریکس "نیگەرانییەکی جددی"یان لە وەستاندنی دابینکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەربڕی و داوایان کرد کە هاوکارییەکان دەستپێبکرێنەوە.
هەروەها جەخت لەوە کرا کە "چارەسەری دادپەروەرانە و بەردەوام بۆ ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل تەنیا بە ڕێگەی ئاشتیانە بەدەست دێت و ڕاستەوخۆ وابەستەی بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی فەلەستینییەکان دەبێت، بەتایبەتی مافی چارەنووس و گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانیان."
لە بەردەوامی بەیاننامەکە باس لەوە کرا کە دژی کۆچی زۆرەمڵێی فەلەستینییەکانن چ کاتەیی بێت چ هەمیشەیی بێت.
حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٥ی کانوونی دووەم لەبارەی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر رێککەوتن و لە ١٩ی کانوونی دووەم رێککەوتنەکە کەوتە بواری جێبەجێکردن و قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکەی کە لە ٣ قۆناغ پێکهاتبوو لە ١ی ئادار کۆتایی هات.
بەڵام رژێمی داگیرکەر بە بێ ئەوەی دەربازی قۆناغی دووەم بێت لە ١٨ی ئادار دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد و لەو ڕۆژەوە بەردەوامە لە هێرشەکان و کۆمەڵکوژییەکان.
لە قاهیرە بە ناوبژوانی میسڕ دانوستانەکانی بۆ ئاگربەست بەردەوامە بەڵام هێشتا لایەنەکان لەبارەی ئەنجامی دانونستانەکان راگەیەندراوێکی فەرمیان بڵاو نەکردوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.