ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٢ هەزار و ٤٩٥ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٣٦٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٧٧ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٢٧٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٢ هەزار و ٤٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٨ هەزار و ٣٦٦ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نێجیریا ٣٤ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا گیانیان لەدەستدا
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٩٧ ڕۆژە شاری تولکەرم و کەمپی تولکەرم و نور شەمسی لە کەناری ڕۆژئاوا گەماڕۆ داوە و گەلی ناوچەکە لە ژێر فشارەکان هەوڵی گوزەرانی ژیان دەدەن.
بەهۆی گەماڕۆ و قەیرانی خۆراک کە رژێمی داگیرکەر بە سەر کەرتی غەززە سەپاندووە کۆرپەیەکی دیکە لە برسێتیەوە شەهید بوو.