رژێمی داگیرکەر بە ١٢ فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر سوریا

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە ١٢ فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر دیمەشقی پایتەخت و چەندین ناوچەی دیکەی سوریا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکەی شەوی هەینی بۆ سەر سوریا راگەیەندراوێکی نووسراو بڵاو کردەوە. لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، هێرشەکە بە ١٢ فڕۆکەی جەنگی بۆ سە ژمارەیەکی زۆر شوێن ئەنجام دراوە.
دەستنیشان کرا، هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچەکانی حەرەستا و تەل منینی دیمەشقی پایتەخت، حەما، لازقیە و قونەیترا ئەنجام دراوە.
رژێمی داگیرکەر لە راگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد کە هێرشەکان بەردەوام دەبن.
سوپای داگیرکەر لە ٢ی ئایار هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر نزیکەی کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق ئەنجام دابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی ناوخۆی غەززە راگەیاند، بۆ پاراستنی بەرەی ناوخۆیی "دەسەڵاتی جێبەجێکردن" دووبارە پێکدەهێنرێت.
کارەساتی لافاو لە پارێزگای بەدەخشانی ئەفغانستان زیانی گیانی و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بەردەوامە لە مووشەکبارانکردنی رژێمی داگیرکەر بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان و گەلی غەززە. بەهۆی ئۆپڕاسیۆن سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن گەشتە ئاسمانییەکان راگیران.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس ڤیدیۆی ئەسیرێکی داگیرکەری بڵاو کردەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە بریندار بووە. ئەسیرە سەهیۆنییەکە ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر نەتانیاهۆ و بەرپرسانی دیکەی داگیرکەر.