سوپای داگیرکەر کوژرانی ٢ سەربازی داگیرکەر رادەگینێت

سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی شەڕ لە غەززە تەنها ٢ سەربازیان کوژراون و ٤یان بریندار بوونەتە.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە راگەیەندراوێک ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی دوو شەڕی جیاواز لە غەززە تەنها ئەفسەرێک و سەربازێک کوژراون و ٤ سەربازیش بریندار بوونەتە.
داگیرکەران باسیان لەوە کرد کە دوو سەربازەکەی داگیرکەر لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کاتی کۆنترۆلکردنی تۆنێلێک مردوون.
هەروەها باس لەوە کرا لە ئەنجامی رووداوێکی دیکە ٢ سەرباز بریندار بوونەتە کە دۆخی یەکێکیان گرانە.
ڕادیۆی سوپای داگیرکەر ئیدعای کرد کە بەهۆی کێشەیەک لە گولڵەی تانک تەقینەوەیەک رووی داوە و ٢ سەربازیان بریندار بوونەتە.
رژێمی داگیرکەر ئامادەکاری دەکات بۆ گواستنەوەی سەربازی زیاتر بۆ غەززە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار ئاگربەستی هەڵوەشاندبوو و دووبارە دەستی بە هێرش سەر غەززە کردبوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە زیاتر لە ١٧٠ هەزار فەلەستینی شەهید و بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس راگەیاند، "هێرشی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە دڵی تەلئەبیب، نیشاندەری پابەندبوونی بێوچانی یەمەنە بە دۆزی فەلەستین و ئیرادەی بەرزی یەمەن بۆ وەستان لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین."
رێکخراوی نێودەوڵەتی هاوکاری مرۆیی یەتیم ئەلی ئەوروپا دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان دەستی بە چالاکییەکانی بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٥٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٤٩١ کەس.