لە مانگی نیساندا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار ئەفغان گەڕانەوە وڵاتەکەیان

کۆمیسارێتی باڵای پەنابەران سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە مانگی نیساندا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار پەنابەری ئەفغان لە پاکستان و ئێران گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
کۆمیسارێتی باڵای پەنابەران سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە مانگی نیساندا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار پەنابەری ئەفغان لە وڵاتانی دراوسێ وەک پاکستان و ئێران گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
رێکخراوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوە کرد، ئەوانەی گەڕاونەتە تەنها پیاو نین و ئافرەتیش تێدایە.
نزیکەی ٧ ملیۆن پەنابەری ئەفغانستانی کە بەشێکی گەورەیان بە بێ مۆڵەتن ئێستا لە دەرەوەی ئەفغانستان دەژین. بەشێکی گەورەیان لە ئێران و پاکستانن.
حکومەتی پاکستان ئامادەکاری دەکات لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٣ ملیۆن پەنابەری ئەفغانستانی بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەیان و بەرپرسانی ئێرانی داوا دەکەن کە بیانییەکانی بێ مۆڵەت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەی بەندەرەکەی ئێران وەک ٥٧ کەس نوێ کرا و ٢ کەس بە تۆمەتی کەمتەرخەمی ئەمنی دەستبەسەر کران.
کەتائیبی قەسام لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی سەرکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەری کوشت و بریندار کرد.
پاکستان بۆ چالاکییەکانی ئاژاوەگەڕی هیندستان لە جامو کەشمیر بانگێشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ کۆبوونەوەی داخراوی بەپەلە.