لە داغستان هێرش کرایە سەر پۆلیس و ٢ پۆلیس کوژران

لە شاری مەخاجقەڵای هەرێمی داغستانی وڵاتی رووسیا لە ئەنجامی هێرش سەر تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ ٢ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
هێرشەکە لە چواڕێیانی شەقامەکانی کەریمۆڤ و محەمەدتاهرۆڤ لە شاری مەخاجقەڵای هەرێمی داغستان لە باکووری قەوقازەکان رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی سەرگەی مەلیکۆڤ سەرۆک کۆماری داغستان، شۆفێری ئۆتۆمبێلێک تەقەی کردووە سەر تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ.
هێرشکارەکان ئۆتۆمبێڵی پۆلیسیان ڕفاند و لە ناوچەکە هەڵاتن. ئۆتۆمبێڵەکەی پۆلیس دواتر لە شوێنێک بەجێ هشترابوو.
وەزارەتی ناوخۆی کۆماری داغستان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ پۆلیس گیانیان لەدەستدا و ٢ پۆلیسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی داغستان راگەیاند، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٧ کەس بریندار بوون. وەزارەتەکە باسی لەوە کرد، ٢ هێرشکار بە سەختی بریندار بوون و گواسترانەوە نەخۆشخانە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک هێرشەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، "پلانی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە لایەن سەهیۆنییەکان کە هێزێکی داگیرکەرە و مافەکانی مرۆیی پێشێل دەکات و بەردەوامە لە گەماڕۆ رەتدەکەین."
لە کینیا بەهۆی هێرشێکی یاریگاکانەوە زیاتر لە ٧٠ هاندەری تۆپی پێ بریندار بوون.
لە شارۆچکەی هوالیێنی وڵاتی تایوان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ رووی دا.