هیندستان مزگەوتێکی بۆردومان کرد

لە هێرشی ئاسمانی هیندستان بۆ سەر پاکستان مزگەوتێک و شەش کەمپی مەدەنی کرانە ئامانج. حکومەتی پاکستان جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکە ڕاستەوخۆ خەڵکی مەدەنی کردۆتە ئامانج.
بەگوێرەی بەیاننامەی فەرمی پاکستان، لە دوایین هێرشی ئاسمانی سوپای هیندستان، شەش شوێنی جیاوازی مەدەنی کراوەتە ئامانج. لە نێویاندا مزگەوتێکیش هەیە.
حکومەتی ئیسلام ئاباد رایگەیاند کە هێرشەکە بە ڕوونی خەڵکی مەدەنی و شوێنەکانی عیبادەتەکانی کردۆتە ئامانج و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "هێرشەکەی هیندستان پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤە، بە ئامانجگرتنی شوێنەکانی عیبادەت بەتایبەتی ئەوە دەردەخات کە ئەم هێرشانە بە ئەنقەستن."
ئیسلام ئاباد هەروەها رایگەیاندووە، هیندستان تەنیا بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام نادات، بەڵکو هەڕەشە لە ئاشتی ناوچەکەش دەکات.
دوابەدوای ئەو هێرشە، پاکستانییەکان لە سۆشیال میدیا بە هاشتاگی #IndiaKilledCivilians ناڕەزایی خۆیان دەربڕی و لە هەندێک لە شارەکانیش خۆپیشاندان ئەنجام درا.
دوای هێرشەکان، سوپای پاکستان رایگەیاند کە ٥ فڕۆکەی جەنگی هیندستان و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان خستۆتە خوارەوە. لە بەیاننامەیەکدا سوپای پاکستاندا رایگەیاندووە، "خوێنی هاوڵاتیانی مەدەنیمان بێ وەڵام نابێت".
هەروەها بەرپرسانی پاکستان ڕەخنە لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر هێرشەکانی هیندستان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی دەگرن. دەسەڵاتداران رایانگەیاند، "هەر هێزێک لە بەرامبەر بۆردومانی مزگەوتێک و کوشتنی منداڵان بێدەنگ بێت، هاوبەشی ئەم تاوانەیە. دەسەڵاتداران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کرد."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا تورکیا دەکات.
فڕۆکەیەکی جەنگی هێزەکانی ئاسمانی فیلاند لە ناوچەیەکی سەربازی لە شاری رۆڤانیێمی کەوتە خوارەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەمەن، مەهدی مەشعەت، جەختی لەوە کردەوە کە "هەڵوێستی یەمەن لە پاڵپشتی و وەستانەوە لە تەنیشت غەززە، بەبێ گوێدانە تێچوون و قوربانیدان، ناگۆڕێت."
لە شاری پوروۆرێجۆی وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.