سوپای پاکستان: لە ئەنجامی هێرشەکانی پاکستان ٢٦ مەدەنی گیانیان لەدەستدا ٤٦ کەسیش بریندار بوون

لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی هیندستان بۆ سەر پاکستان لانیکەم ٢٦ مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ٤٦ کەسیش بریندار بوون.
جەنەرال ئەحمەد شەریف چۆدری بەرپرسێکی سوپای پاکستان راگەیاند، هێرشەکە راستەخۆ بۆ سەر مەدەنییەکان ئەنجام دراوە و هەنێک لە قوربانییەکان ئافرەت و منداڵن.
سوپای پاکستان راگەیاند، وەک وڵامدانەوە بە هێرشەکە ٥ فڕۆکەی جەنگی هیندستان خراونەتە خوارەوە.
لە ٢٢ی نیسان لە کەشمیری داگیرکراو هێرشێک بۆ سەر مەدەنییەکان ئەنجام درابوو و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢٦ هیندۆس کوژراوبوون. هیندستان پاکستانی تۆمەتبار کرد بە پشتیوانی لە هێرشەکە بەڵام پاکستان هەموو ئیداعاکانی رەتکردەوە.
ئەنتۆنیۆ گوتەرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بانگێشتی ئارامی بۆ لایەنەکان کرد و داوای کرد کە گرژی لە نێوان دوو وڵات کە خاوەن چەکی ناوۆکین زیاتر نەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی سریلانکا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ١٤ کەسیش بریندار بوون.
کیم یۆنگ-ئون سەرۆکی کۆریای باکوور باسی لەوە کرد، ناردنی سەرباز بۆ رووسیا هەنگاوێکی مەشرووعە و ئەگەر ئەمریکا دەستی بە هێرشێکی نوێ دژی رووسیا بکات وڵاتەکەی لە بەکارهێنانی هێزی سەربازی دوور ناوەستێت.
لە غەززە نزیکەی تەواوی ژێرخانی خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆ ڕوخاوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٢.٣ ملیۆن مرۆڤ رووبەرووی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی بوونەتە.
ئەندری سیبیها وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا راگەیاند، ئۆکراینا ئامادەی ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژەیە لەگەڵ رووسیا.