سوپای پاکستان: لە ئەنجامی هێرشەکانی پاکستان ٢٦ مەدەنی گیانیان لەدەستدا ٤٦ کەسیش بریندار بوون

لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی هیندستان بۆ سەر پاکستان لانیکەم ٢٦ مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ٤٦ کەسیش بریندار بوون.
جەنەرال ئەحمەد شەریف چۆدری بەرپرسێکی سوپای پاکستان راگەیاند، هێرشەکە راستەخۆ بۆ سەر مەدەنییەکان ئەنجام دراوە و هەنێک لە قوربانییەکان ئافرەت و منداڵن.
سوپای پاکستان راگەیاند، وەک وڵامدانەوە بە هێرشەکە ٥ فڕۆکەی جەنگی هیندستان خراونەتە خوارەوە.
لە ٢٢ی نیسان لە کەشمیری داگیرکراو هێرشێک بۆ سەر مەدەنییەکان ئەنجام درابوو و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢٦ هیندۆس کوژراوبوون. هیندستان پاکستانی تۆمەتبار کرد بە پشتیوانی لە هێرشەکە بەڵام پاکستان هەموو ئیداعاکانی رەتکردەوە.
ئەنتۆنیۆ گوتەرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بانگێشتی ئارامی بۆ لایەنەکان کرد و داوای کرد کە گرژی لە نێوان دوو وڵات کە خاوەن چەکی ناوۆکین زیاتر نەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا تورکیا دەکات.
فڕۆکەیەکی جەنگی هێزەکانی ئاسمانی فیلاند لە ناوچەیەکی سەربازی لە شاری رۆڤانیێمی کەوتە خوارەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەمەن، مەهدی مەشعەت، جەختی لەوە کردەوە کە "هەڵوێستی یەمەن لە پاڵپشتی و وەستانەوە لە تەنیشت غەززە، بەبێ گوێدانە تێچوون و قوربانیدان، ناگۆڕێت."
لە شاری پوروۆرێجۆی وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.