ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٢ هەزار و ٦٥٣ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٦٥٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٨٩٧ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٣٨ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٤٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٢ هەزار و ٦٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٨ هەزار و ٨٩٧ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەفیخای ئەدرەعی وتەبێژی عەرەبی سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە ئیدعای بەکارهێنانی ٣ بەندەر لە حودەیدە لە لایەن انصارالله بۆ ئامانجەکانی سەربازی داوای چۆڵکردنی لە لایەن مەدەنییەکان کرد.
حەماس رایگەیاند، لە ئەنجامی دانوستانەکانی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا، سەربازە ئەسیرەکە ئیدان ئەلێکساندەر هاوڵاتی ئەمریکی و ئیسرائیلی ئازاد دەکرێت بە مەبەستی 'دامەزراندنی ئاگربەست و کردنەوەی دەروازەکانی چوونە ژوورەوە بۆ غەززە و دڵنیابوون لە هاتنە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان.'
لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر دوو قوتابخانەی کە ئاوارەکان تێدا دەمان لانیکەم ٣٠ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی پاکستان راگەیاند، ئاسمانی وڵاتەکە بۆ تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان دووبارە کرایەوە.