دووەم فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا لە جۆرەی ئێف/ئەی-١٨ لە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ترومان تێکشکا

گورزێکی گەورە لە ئەمریکای داگیرکەر کەوت کە بەردەوامە لە هێرشەکانی لە دەریای سوور. لە ئەنجامی بەرخۆدانی انصارالله لە ماوەی هەفتەیەدا دووەم فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا لە جۆرەی ئێف/ئەی-١٨ لە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ترومان تێکشکا.
فڕۆکەیەکی جەنگی F/A-18F Super Hornet کە لە کەشتیی فڕۆکە هەڵگری USS Harry S. Truman کە سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا بوو، دوێنێ لەکاتی نیشتنەوەی لە دەریای سووردا کەوتە ناو دەریاوە.
ئەمریکا ئیدعای دەکات کە فڕۆکەکە بەهۆی کێشەی سیستەمی کەوتووە ناو دەریا بەڵام هۆکاری تێکشکانی فڕۆکەکە بە روونی دیار نییە. دەستنیشان کرا، فڕۆکەوانەکان رزگار بوونەتە.
ئەمە دووەم رووداوە لە هەفتەی کۆتاییدا رووی دەدات. لە ٢٨ی نیسان فڕۆکەیەکی ئەمریکا لە کاتی هەڵاتن بەهۆی ئۆپڕاسیۆنەکانی انصارالله کەوتبوو ناو دەریا.
بزووتنەوەی انصارالله لە ٢٨ی نیسان راگەیاندبوو، ئۆپڕاسیۆنێکی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر هێزی دەریایی ئەمریکا ئەنجام داوە.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کردبوو کە ئۆپڕاسیۆنەکان کۆتایی هاتوون و لە بەرامبەردا انصارالله بەڵێنی داوە هێرش ناکات.
بەڵام بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە تا کاتێک هێرشەکان بۆ سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی.
ئۆپڕاسیۆنەکانی انصارالله لە دەریای سوور گورزێکی گەورە بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا تورکیا دەکات.
فڕۆکەیەکی جەنگی هێزەکانی ئاسمانی فیلاند لە ناوچەیەکی سەربازی لە شاری رۆڤانیێمی کەوتە خوارەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەمەن، مەهدی مەشعەت، جەختی لەوە کردەوە کە "هەڵوێستی یەمەن لە پاڵپشتی و وەستانەوە لە تەنیشت غەززە، بەبێ گوێدانە تێچوون و قوربانیدان، ناگۆڕێت."
لە شاری پوروۆرێجۆی وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.