لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران ڕۆژنامەنووسێکی دیکە شەهید بوو

لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران ڕۆژنامەنووسێکی دیکە بەناوی نورالدین عەبدو شەهید بوو و ژمارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان گەشتە ٢١٣ کەس.
ئەمڕۆ بەیانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەک لە کەرتی غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا نورالدین عەبدو پەیامنێری رادیۆی ئەلراعی و ئەلشەرق کە لە شوێنی رووداوەکە بوو شەهید بوو.
دوای شەهادەتی نورالدین عەبدو ژمارەی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان گەشتە ٢١٣ کەس.
ئۆفیسی میدیایی غەززە بە توندی ئیدانەی هێرشی سەهیۆنییەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان کرد کە بە ئەنقەسد ئەنجام دەدرێت.
ئۆفیسەکە بانگێشتی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان، فیدڕاسیۆنی عەرەبی ڕۆژنامەنووسان و تەواوی رێکخراوەکانی جیهانی کرد کە ئیدانەی هێرشەکە بکەن.
ئۆفیسەکە جەختی لەوە کرد کە وڵاتانی وەک بەریتانیا، ئەلمانیا، فەڕەنسا کە پشتگری لە جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر و ئەمریکا دەکەن هاوبەشی ئەم تاوانەن.
ئۆفیسەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوە ڕۆژنامەوانی و میدیاییەکان لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد کە ئەو تاوانانە ئیدانە بکەن کە لەلایەن داگیرکەرانەوە ئەنجامدراون و رێگری لە داگیرکەرەکان بکەن و لە دادگا نێودەوڵەتییەکاندا دادگایی بکرێن لەسەر تاوانە بەردەوامەکانیان، هەروەها داگیرکەرانیش ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.
هەروەها ئۆفیسەکە داوای لە دەسەڵاتداران کردووە فشارێکی جددی و کاریگەر بکەن بۆ ڕاگرتنی تاوانی جینۆساید و پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی راگەیاندن لە کەرتی غەززە و راگرتنی تاوانی کوشتن و تیرۆرکردنیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تەقینەوەیەک لە کاتی فڕێدانی تەقەمەنی سەربازی لە ئەندەنۆسیا رووی دا و بەهۆیەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٩ کەسیان مەدەنی بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٨٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٦٤٨ کەس.
هیندستان دوای ئاگربەست لەگەڵ پاکستان ٣٢ فڕۆکەخانەکەی دووبارە بۆ گەشە ئاسمانییە مەدەنییەکان کردەوە.
لە ئەنجامی ڕوخانی مەعدەنێک لە پارێزگای بەدەخشانی وڵاتی ئەفغانستان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.