ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی بودجەی قەتەر بۆ پێدانی مووچەی سوریا دەربڕی

ئەمریکا ڕێگەی بە قەتەر دا بۆ دابینکردنی دارایی بۆ پێدانی مووچە بە کەرتی گشتی سوریا.
ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک رایگەیاندووە کە ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ دەستپێشخەرییەکی قەتەری هەڵکردووە بۆ دابینکردنی دارایی مووچە لە کەرتی گشتی سوریا، کە پاڵپشتی دارایی حکومەتی نوێی سوریا دەکات لە هەوڵەکانیدا بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە.
سەرچاوەیەکی سوری رایگەیاندووە، ئەو پارەیە ڕێگە دەدات کە مووچەکان وردە وردە تا لەسەدا ٤٠٠ زیاد بکەن .
دوو سەرچاوەی ئاگادار لەم بابەتە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان راگەیاندووە، قەتەر لە ڕەزامەندی ئەمریکا ئاگادارکراوەتەوە و بڕیارە بەم زووانە نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەوە لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا نامەیەک بڵاوبکاتەوە و پشتڕاستی بکاتەوە کە ئەو کۆمپانیایە لە سزاکانی ئەمریکا بەخشراوە .
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی سزاکانی سەر سوریا نەرمتر دەکاتەوە، لە کاتێکدا وڵاتانی ئەوروپا خێراتر هەنگاو دەنێت بۆ سووککردنی سزاکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی "دەروازەکانی دۆزەخ" لە ڕۆژهەڵاتی شاری رەفەح، یەکەیەکی سەربازی داگیرکەری ١٢ کەسی کوژراون و برینداربوون.
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی نێجیریا زیاتر لە ٦٠٠ هەزار منداڵ رووبەرووی خەتەری برسێتی بوونەتە.
پەرلەمانی ئۆکراینا رێککەوتنی هاوکاری ئابووری کە لە ١ی ئایار لەگەڵ ئەمریکای واژۆ کردبوو پەسەند کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی لە محەمەد شیاع ئەلسوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە لە ئەنجامی سەردانێکی فەرمی گەشتبوو تورکیا.