ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٦٠ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٢٦٤ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١٠٦ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٣٦٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٢ هەزار و ٧٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٨ هەزار و ٢٦٤ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی "دەروازەکانی دۆزەخ" لە ڕۆژهەڵاتی شاری رەفەح، یەکەیەکی سەربازی داگیرکەری ١٢ کەسی کوژراون و برینداربوون.
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی نێجیریا زیاتر لە ٦٠٠ هەزار منداڵ رووبەرووی خەتەری برسێتی بوونەتە.
پەرلەمانی ئۆکراینا رێککەوتنی هاوکاری ئابووری کە لە ١ی ئایار لەگەڵ ئەمریکای واژۆ کردبوو پەسەند کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی لە محەمەد شیاع ئەلسوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە لە ئەنجامی سەردانێکی فەرمی گەشتبوو تورکیا.