رژێمی داگیرکەر لە قودس ٦ قوتابخانەی سەر بە ئونروا دادەخات

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە شاری قودسی داگیرکراو ٦ قوتابخانەی سەر بە ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (ئونروا) دادەخات.
ئونروا سەبارەت بە رووداوەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و راگەیاند، داخستنی قوتابخانەکان لە قودس پێشێڵکردنی ئاشکرایە پارێزبەندی نەتەوە یەکگرتووەکانە و هەروەها بۆ منداڵەکان ئەزمۆنێکی شۆککەر بووە.
ئاژانسەکە باسی لەوە کرد، دۆخەکە بووە هۆکار کە قوتابییەکان بەجارێکدا مافی پەروەردییان لە دەستبدەن و دەبێت پەروەردەیی تا ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بەردەوام بێت.
ئونروا باسی لەوە کرد، بۆ ئەمنیەتی منداڵەکان ناچار ماون ٦ قوتابخانە چۆڵبکەن و پۆلیسی داگیرکەر هێرشی کردووە سەر قوتابخانەکان و داوای چۆڵکردنیان کردووە و لە کاتی هێرشەکەدا نزیکەی ٥٥٠ قوتابی تەمەنیان لە نێوان ٦ تاوەکو ١٥ ساڵە لە ناو قوتابخانەکەدا بوون.
پارێزگاری قودس جەختی لەوە کرد کە داخستنی قوتابخانەکانی کە زیاتر لە ٨٠٠ قوتابی لەوێ پەروەردەیی دەبینن هێرشێکی ئاشکرایە سەر رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
هەروەها نووسینگەی پارێزگاری قودس رایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە ناڕەوایە پەرەسەندنێکی مەترسیدارە لە هەوڵەکانی هێزەکانی داگیرکەر بۆ لاوازکردنی ڕۆڵی ئونروا و تەسفیەکردنی مەلەفی پەنابەرانی فەلەستینی، بەمەش مافی گەڕانەوەی فەلەستین لەناو دەچێت و ئەمە پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و بڕیارنامە پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێکدەهێنێت.
پارێزگاری داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ و سەرجەم رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کە هەنگاوی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو کارانەی داگیرکاری و هەروەها داوای کرد، گەرەنتی گەڕانەوەی خوێندکاران بۆ خوێندنەکەیان بە بێ هیچ مەرجێک بکرێت.
پارێزگاری داوای لە خەڵکی قودس و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هێزە نیشتمانییەکان کرد کە ئەم بڕیارە ڕەت بکەنەوە و بە هەموو ڕێگایەکی یاسایی دژایەتی بکەن، جەختیشی لەوە کردەوە کە مافی پەروەردە مافێکی پیرۆزە کە ناتوانرێت دەستبەرداری بێت و هەوڵەکانی داگیرکەر بۆ لەناوبردنی ناسنامەی فەلەستینی لە بەرامبەر بەرخۆدان و ئیرادەی خەڵکدا شکست دەهێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی "دەروازەکانی دۆزەخ" لە ڕۆژهەڵاتی شاری رەفەح، یەکەیەکی سەربازی داگیرکەری ١٢ کەسی کوژراون و برینداربوون.
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی نێجیریا زیاتر لە ٦٠٠ هەزار منداڵ رووبەرووی خەتەری برسێتی بوونەتە.
پەرلەمانی ئۆکراینا رێککەوتنی هاوکاری ئابووری کە لە ١ی ئایار لەگەڵ ئەمریکای واژۆ کردبوو پەسەند کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی لە محەمەد شیاع ئەلسوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە لە ئەنجامی سەردانێکی فەرمی گەشتبوو تورکیا.