رووسیا بەردەوامە لە پێشڕەوی لە دۆنێتسک

وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاند، نیشتەجێگای ترۆیتسکۆی لە ناوچەی دۆنێتسک کۆنترۆل کراوە.
وەزارەتی بەرگری رووسیا لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، بە بۆنەی ٨٠مین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی رووسیا لە شەڕی جیهانی دووەم لە ئۆکراینا ئاگربەستی کاتەیی راگەیەندراوە و پێش لە دەستپێکردنی ئاگربەستەکە هێزەکانی سەربازی نیشتەجێگای ترۆیتسکۆی لە کۆماری گەلی دۆنێتسکیان ڕزگار کرد.
ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا راگەیاند، بە بۆنەی ٨٠مین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی رووسیا لە جەنگی جیهانی دووەم لە ٧ ئایارەوە تاوەکو ١١ی ئایار ئاگربەستی راگەیاندبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.