دەیان هەزار کەس لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە

لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
لە کاتەکانی بەیانیەوە فەلەستینییەکان لە قودس و کەرتی ڕۆژئاوا و ناوچەکانی داگیرکراوی دیکە روویان کردە بۆ مزگەوتی ئەقسا.
لەگەڵ ئەوەی پۆلیسی داگیرکەر بەربەستیان دانابوو و رێگریان لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا دەکرد دەیان هەزار کەس توانیان بچنە ناو مزگەوتەکە و لەوێ نوێژی هەینی بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٨٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٦٤٨ کەس.
هیندستان دوای ئاگربەست لەگەڵ پاکستان ٣٢ فڕۆکەخانەکەی دووبارە بۆ گەشە ئاسمانییە مەدەنییەکان کردەوە.
لە ئەنجامی ڕوخانی مەعدەنێک لە پارێزگای بەدەخشانی وڵاتی ئەفغانستان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی لە ناوچەی سوبا لە قەزای ئیزنا لە کەناری ڕۆژئاوا خانووی خانەوادەیەکی فەلەستینیی ڕوخاند.