لە مەغریب باڵەخانەیەک ڕوخا: ٩ کوژراو و ٧ بریندار

لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٦ نهۆمی لە باکووری وڵاتی مەغریب ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
لە شاری فاسی وڵاتی مەغریب باڵەخانەیەکی ٦ نهۆمی بە هۆکارێکی نادیار ڕوخا.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە و سەبارەت بە رووداوەکە لێکۆلینەوە دەستی پێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.