خاچی سوور: غەززەی کە بەهۆی برسێتی دەمرێت بووە وەک دۆزەخێک لە سەر زەوی

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی چەندین مانگە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و غەززەی ناچاری برسێتی کردووە. هیشام مەهنا وتەبێژی ئەنجومەنی خاچی سووری نێودەوڵەتی وتی، "غەززە ئیتر دۆزەخێک لە سەر زەوییە. مانەوە لە ژیان بووە تێکۆشانی ڕۆژانە."
کەرتی غەززە زیاتر لە دوو مانگە لە ژێر گەماڕۆی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی تێکۆشانی مانەوە لە ژیان دەدات.
لەبەر ئەوەی رێگری لە گواستنەوەی خۆراک و سووتەمەنی بۆ ناو غەززە دەکرێت نرخی کاڵاکان گەشتووە ئاستێکی زۆر گران.
ئیتر نەک تەنها هەژارەکان بەلکو ئەوانەی رەوشی دارایان باشە ئەوانیش ناتوانین شتێک بکڕن. خەلک بەو شتانەی لە دەستیاندایە هەوڵی گوزەرانی ژیان دەدەن.
هاڕیکارییەکان بە گشتی کۆتایی هاتوون. چێشتخانەکانی کە پێشتر خواردنیان دابەش دەکرد داخراون.
چێشتخانەی ناوەندی جیهان ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەی باسی لەوە کردبوو کە لەبەر ئەوەی ئیتر خۆراک و سووتەمەنی نەبووە چالاکییەکانی هاڕیکاری گەشتوونەتە ئاستی راوەستان. رێکخراوەکە راگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ لە غەززە ١٣٠ ملیۆن ژەمی خواردن و ٢٦ ملیۆن نانیان دابەش کردووە.
هیشام مەهنا وتەبێژی ئەنجومەنی خاچی سووری نێودەوڵەتی وتی، "غەززە ئیتر دۆزەخێک لە سەر زەوییە. مانەوە لە ژیان بووە تێکۆشانی ڕۆژانە."
محەمەد مستەفا سەرۆک وەزیرانی فەلەستین ڕۆژی چوارشەممە بە شێوەی فەرمی غەززەی وەک "ناوچەی برسێتی" راگەیاند.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێڵێک ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١٠٤ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر شاری تولکەرم و کەمپی پەنابەرانی نور شەمس.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٨١٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٤٧٣ کەس.