رووداوێکی هاتوچۆی توند لە تورکیا: ٨ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێڵێک ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە سەر رێگای چەناققەلعە-ئەزینە لە نزیکەی بەنزینخانەیەک رووی دا.
پاسێک لە پشتەوە لە بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێل کەوت. لە ئەنجامی رووداوەکەدا بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ٢٠ کەسیش بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی، جەندرمە، پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کران.
عومەر تۆرامان پارێزگاری چەناققەلعە راگەیاند، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
لێپرسینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوچەی فیزی ویلایەتی کیڤوی باشووری وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ بەهۆی هەڵسانی لافاو دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١٠٤ ڕۆژە بەردەوامە لە هێرش سەر شاری تولکەرم و کەمپی پەنابەرانی نور شەمس.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٨١٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٤٧٣ کەس.