لە ئەلمانیا خۆپیشاندانی پشتیوانی لە غەززە بەڕێوەچوو

لە شاری فرانکفورتی وڵاتی ئەلمانیا خۆپیشاندانی پشتیوانی لە غەززە و ئیدانەکردنی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەڕێوەچوو.
هەزاران کەس لە شاری فرانکفورتی وڵاتی ئەلمانیا گردبوونەوە و دروشمی دژ بە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیان وتەوە.
بەشداربووان بە هەڵگرتنی ئافیشەکانی پشتیوانی لە غەززە و فەلەستین و ئیدانەکردنی رژێمی داگیرکەر و لایەنگرانی، دروشمەکانی وەک، "ئازادی بۆ فەلەستین"، "فەلەستین مافی ئەوەی هەیە بە بەرد و چەک بەرگری لە خۆی بکات"، "ئیسرائیل بۆردومان دەکات، ئەلمانیا دارایی دەدات"، "ئێمە گەلین، بێ دەنگ نابین"، "دەستبەجێ بۆردومانەکە رابگرن"، "ئێمە دوای ٧٧ ساڵ دەمانەوێت بگەڕێینەوە ماڵەوە"، "کۆمەڵکوژی رابگرن"، "بژی ئیتیفادە" و "هەموومان فەلەستینیین"یان دەوتەوە.
دوای رێپێوانەکە راگەیەندراوی میدیایی بڵاو کرا و وتارەکان پێشکەش کران و ئاماژە بەوە کرا کە جیۆساید تاوانێکە و دەبێت هەموو وڵاتان لە دژی ئەمە بوەستن.
هەروەها جەخت لەوە کرا کە مافی بوونی رژێمی داگیرکەر لە فەلەستین نییە چونکە بە خوێن و کۆمەڵکوژی چوونەتە ئەوێ.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، دیمەنی ئۆپراسیۆنێکی بڵاوکردەوە کە سەربازانی داگیرکەری کردە ئامانج لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح، لە باشووری کەرتی غەززە.
بەشداربووانی سی و چوارەمین لوتکەی یەکێتی عەرەبی کە بڕیارە ١٧ی ئایار لە بەغدا بەڕێوە بچێت، بەیاننامەیەک پەسەند دەکەن کە داوای کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە دەکەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٩٢٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٨٤٦ کەس.
پاکستان و هیندستان هەر یەکێکیان دیپلۆماتکارێکی وڵاتی دیکە بە تۆمەتی "سیخوڕی" دیپۆرت کرد.