خولی چوارەمی دانوستانی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئایار جارێکی دیکە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان میوانداری خولی چوارەمی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دەکات.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری بۆ بەشداریکردن لە چوارەمین خولی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا گەیشتنە شاری مەسقەت، کە لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عومانەوە پێشوازییان لێکرا.
سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پێش سەفەری بۆ مەسقەت، بە ئاماژەدان بە پلانەکانی خولی چوارەمی دانوستانەکان، رایگەیاند، "دوێنێ سەفەری دوو وڵاتی ناوچەکەم کرد، قەتەر و عەرەبستان، ئەمڕۆش بەرەو مەسقەت بەڕێدەکەوین بۆ بەشداریکردن لە خولی داهاتووی دانوستانەکان."
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تاران ڕاوێژی زیاترمان هەبوو و هیوادارین لە دانوستانەکانی ئەمڕۆدا بگەینە خاڵێکی چارەنووسساز."
عێراقچی ڕەخنەی لە لێدوانە دژبەیەکەکانی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بەم دانوستانانە و داواکارییەکانیان لەم پرۆسەیەدا گرت و وتی، "بەداخەوە لێدوانی دژبەیەک لەوان دەبیستین، لێدوانی لایەنی بەرامبەریش لەسەر مێزی دانوستان و دەرەوەی دانوستان جیاوازە و ئەمەش یەکێکە لە کێشەکانی ئێمە لەو دانوستانانەدا."
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، "بەپێچەوانەوە، ئێران هەڵوێستی ڕوونی هەیە، ئێمە بە هێڵێکی ڕاست هەنگاومان ناوە. پیتاندن یەکێک لە دەستکەوت و شەرەفەکانی نەتەوەی ئێرانە، کە باجێکی قورسی بۆ دراوە و خوێنی زانایانی ئەتۆمی ئێمە ڕژاوە و بە دڵنیاییەوە جێگای دانوستان نییە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
قەتەر و میسڕ بڕیاری ئازادکردنی ئەسیرێکی ئەمریکی لە لایەن حەماس وەک "ئاماژەی بە نیازپاکی" وەسف کرد و بانگێشتی گەڕانەوە بە سەر مێزی دانوستان بۆ ئاگربەستێکی گشتگیر کرد.
ئەفیخای ئەدرەعی وتەبێژی عەرەبی سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە ئیدعای بەکارهێنانی ٣ بەندەر لە حودەیدە لە لایەن انصارالله بۆ ئامانجەکانی سەربازی داوای چۆڵکردنی لە لایەن مەدەنییەکان کرد.
حەماس رایگەیاند، لە ئەنجامی دانوستانەکانی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا، سەربازە ئەسیرەکە ئیدان ئەلێکساندەر هاوڵاتی ئەمریکی و ئیسرائیلی ئازاد دەکرێت بە مەبەستی 'دامەزراندنی ئاگربەست و کردنەوەی دەروازەکانی چوونە ژوورەوە بۆ غەززە و دڵنیابوون لە هاتنە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان.'
لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر دوو قوتابخانەی کە ئاوارەکان تێدا دەمان لانیکەم ٣٠ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.