بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ چین دەهەژێنێت

لە هەرێمی ئۆتۆنۆمی تیبەتی وڵاتی چین بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ رووی دا.
ناوەندی بوومەلەرزانی چین راگەیاند، لە شارۆچکەی لازی شاری شیگاتسێی هەرێمی ئۆتۆنۆمی تیبەت بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ رووی دا.
دەستنیشان کرا، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٥:١١ بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر رووی داوە.
بەرپرسانی شارۆچکەکە باسیان لەوە کرا، توندی بوومەلەرزەکە هەست کراوە و لێکۆلینەوە لەبارەی کاریگەری بوومەلەرزەکە بەردەوامن.
هەروەها باس لەوە کرا، تیمەکانی فڕیاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون و تاوەکو ئێستا زیانێکی گیانی و ماددی تۆماڕ نەکراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تەقینەوەیەک لە کاتی فڕێدانی تەقەمەنی سەربازی لە ئەندەنۆسیا رووی دا و بەهۆیەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٩ کەسیان مەدەنی بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٨٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٦٤٨ کەس.
هیندستان دوای ئاگربەست لەگەڵ پاکستان ٣٢ فڕۆکەخانەکەی دووبارە بۆ گەشە ئاسمانییە مەدەنییەکان کردەوە.
لە ئەنجامی ڕوخانی مەعدەنێک لە پارێزگای بەدەخشانی وڵاتی ئەفغانستان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.