ئیدعا دەکرێت کە ئەو شتە سپییەی لەسەر مێزی ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بوو مادەی هۆشبەری تێدا بوو

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند کە ئەو شتە سپییەی لەبەردەم ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا مادەی هۆشبەری تێدایە و کۆشکی ئەلیزە ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە کۆشکی ئەلیزە بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو پاکێجە بچووکە سپییەی کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بەپەلە لەسەر مێزەکە لەبەردەم ڕۆژنامەنووساندا بردبووی، ماددە هۆشبەرەکان نەبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە ئەو شتە سپییە دەستماڵ بووە و هی ماکرۆنە.
پێشتریش وێنەکانی سەرکردەی فەرەنسا و کیەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە شەمەندەفەرێکدا لە کاتی گەشتەکەیاندا بۆ کیێڤ دەرکەوتبوو.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە کە ماکرۆن لەناکاو بەهۆش خۆی دێتەوە دوای ئەوەی ڕۆژنامەنووسان کۆبوونەوەکەیان تۆمارکردووە و بەپەلە دەست دەکات بە هەڵگرتنی شتێکی بچووکی سپی لەسەر مێزەکە.
لە پەیامەکەدا کە لە ماڵپەڕی ئێکسی کۆشکی ئەلیزە بڵاوکراوەتەوە باس لەوە دەکرێت کە "کاتێک یەکێتی ئەوروپا ڕێگری لێدەکرێت، زانیاری ناڕاست دەگاتە ئەوەی دەستمالێکی سادە وەک ماددەی هۆشبەر پێشان دەدرێت."
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئیدیعای کرد کە زۆرێک لە سەرکردەکانی ئەوروپا مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنن.
زاخارۆڤا ئاماژەی بەوەدا کە چارەنووسی ئەوروپا بە هەموو مانایەک لەلایەن ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکانەوە دیاری دەکرێت و وتی، "لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئەم پرسیارەم لە باڵیۆزی وڵاتێکی ڕۆژئاوایی کرد: چۆن چەک بۆ زێلێنسکی، ئالوودەبووێکی ناجێگیری ماددە هۆشبەرەکان دابین دەکەیت کە ساڵانێکە کۆکاین بەکاردەهێنێت؟ ئەو ئەم وەڵامەی پێدامەوە: ئەمە شتێکی ئاساییە بۆ یەکێتی ئەوروپا. زۆرێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەمە بەکاردەهێنن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
راگەیەندرا کە دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر ئامێر و کەرەستەی وێستگەی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی "ستارلینک" گیراوە کە بە قاچاخ هێنراونەتە ناو یەمەن و دەوترێت بۆ چالاکیی سیخوڕی و هەواڵگری بەکارهێنراون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٣٥ کەس کە ١٠٦یان منداڵن.
گەنجێک لەکاتی هەوڵدان بۆ بەرگریکردن لە ماڵەکەی لە شارۆچکەی دوما لەلایەن چەتەکانی جولەکەکانەوە کوژرا. ژمارەی ئەو شەهیدانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی هێرشی چەتەکانی جولەکەکانەوە کوژراون بۆ ١٠ شەهید بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی سوودان ڕاگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەک زیاتر لە ٢ هەزار حالەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆماڕ کرا و ٥٠ کەس مردن.