پاکستان بۆ کێشەی کەشمیر لەگەڵ هیندستان دیدار دەکات

خواجە محەمەد عاسیف وەزیری بەرگری پاکستان باسی لەوە کرد، جگە لە کێشەی کەشمیر باس لە تیرۆریزمی دەرەوەی سنووری و دابەشکردنی ئاوەکانی ڕووباری سیند دەکرێت.
عاسیف لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی پاکستان رایگەیاند کە ئامادەن سێ پرسی سەرەکی لەگەڵ هیندستان تاوتوێ بکەن، ئەوانیش کرشمیر، تیرۆری دەرەوەی سنووری و دابەشکردنی ئاوەکانی ڕووباری سیند.
ئاسیف ئاماژەی بەوەشکرد، ناکۆکی لەگەڵ هیندستان لەسەر بەکارهێنانی ئاوەکانی ڕووباری ئیندوس بە ڕێککەوتنێک کە لە ساڵی ١٩٦٠ واژۆکرابوو چارەسەرکرا و ئەم رێککەوتنە بە بڕیاری تاکلایەنەی نیودەلهی ناتوانرێت ڕابگیرێت.
عاسیف بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لە ١٠ی ئایار لەگەڵ هیندستان واژۆ کرابوو، وتی کە ئەم ڕێککەوتنە سەرکەوتنێکی دیپلۆماسی بوو بۆ پاکستان لە ئەنجامی نیشاندانی خۆگرتن و دەسەڵاتی سەربازی کە لە کاتی ململانێ لەگەڵ ئەو وڵاتەدا نیشانی دا.
پەیوەندییەکانی هیندستان و پاکستان بەدوای هێرشەکەی ٢٢ی نیسانی پاهالگام لە ناوچەی جامو و کەشمیری داگیرکراوی هیندستان تێکچوو و ٢٥ هاوڵاتی هیندستان و هاوڵاتیێکی نیپاڵ کوژران. هیندستان ئیدیعای کردووە کە بەڵگەی ئەوەی هەیە کە دەزگای هەواڵگری پاکستان دەستی هەبووە لەو هێرشەی کە لەلایەن گرووپی لەشکر تەیبە ئەنجام دراوە.
دواتر نیودەلهی و ئیسلام ئاباد سنووردارکردنی یەکتریان سەپاند و ڕێککەوتنە دوو قۆڵییەکانیان هەڵپەسارد و ئاسمانی یەکتریان بەڕووی فڕۆکەدا داخست. هێزە چەکدارەکانی هیندستان شەوی ٧ی ئایار "ئۆپڕاسیۆنی سندوور"یان دەستپێکرد و ئامانجەکانیان لە پاکستان و کەشمیر کە لەژێر کۆنترۆڵی پاکستاندایە بوو.
لایەنەکان لە ١٠ی ئایاردا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بینران و سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە هەندێک لە شارەکانی جامو و کەشمیر و پەنجاب چالاک کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە وڵاتی ئەندەنۆسیا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی کالیمانتانی وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
رادۆسلاو سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵەند راگەیاند، کۆنسۆڵخانەی رووسیا لە کراکۆو داخراوە.