ترامپ راگەیاند کە ئەمریکا سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرێت

دۆنالد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، سەرجەم سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرن.
ترامپ لە کۆڕبەندی وەبەرهێنانی ئەمریکا و سعودیە کە لە ڕیاز بەڕێوەچوو قسەی کرد.
سەرۆکی ئەمریکا راگەیاند، "من فەرمان دەدەم سزاکانی سەر سوریا هەڵبگیرێت، بۆ ئەوەی چانسی بەدەستهێنانی سەرکەوتنی گەورەیان پێبدرێت."
ترامپ دوای دیدار لەگەڵ محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەم بڕیارەی داوە.
ترامپ وتی، "لە سوریا کە هەژاری زیاتر و مردنی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە، هیوادارم حکومەتێکی نوێ هەبێت کە لەڕووی پاراستنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئارامییەوە سەرکەوتوو بێت، ئەوەش ئەوەیە کە دەمانەوێت بیبینین.
سوریا ساڵانێکە بە ڕووداوی دڵتەزێن و شەڕ و کوشتار دەناڵێنێت. بۆیە ئەمە یەکەمجارە لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵدا هەنگاو بنرێت بۆ دامەزراندنی پەیوەندی ئاسایی لە نێوان ئەمریکا و سوریادا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، دیمەنی ئۆپراسیۆنێکی بڵاوکردەوە کە سەربازانی داگیرکەری کردە ئامانج لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح، لە باشووری کەرتی غەززە.
بەشداربووانی سی و چوارەمین لوتکەی یەکێتی عەرەبی کە بڕیارە ١٧ی ئایار لە بەغدا بەڕێوە بچێت، بەیاننامەیەک پەسەند دەکەن کە داوای کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە دەکەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٩٢٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٨٤٦ کەس.
پاکستان و هیندستان هەر یەکێکیان دیپلۆماتکارێکی وڵاتی دیکە بە تۆمەتی "سیخوڕی" دیپۆرت کرد.