ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٢ هەزار و ٩٢٨ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٩٢٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٨٤٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٢٠ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٢٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٢ هەزار و ٩٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٩ هەزار و ٨٤٦ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، دیمەنی ئۆپراسیۆنێکی بڵاوکردەوە کە سەربازانی داگیرکەری کردە ئامانج لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح، لە باشووری کەرتی غەززە.
بەشداربووانی سی و چوارەمین لوتکەی یەکێتی عەرەبی کە بڕیارە ١٧ی ئایار لە بەغدا بەڕێوە بچێت، بەیاننامەیەک پەسەند دەکەن کە داوای کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە دەکەن.
پاکستان و هیندستان هەر یەکێکیان دیپلۆماتکارێکی وڵاتی دیکە بە تۆمەتی "سیخوڕی" دیپۆرت کرد.