یەمەن: فڕۆکەخانەی بن گوریۆن بە مووشەکی بالیستیکی هیپەرسۆنیک کرا ئامانج

هێزەکانی سوپای یەمەن راگەیاند کە فڕۆکەخانەی لۆد (بن گوریۆن) لە خاکەکانی داگیرکراو بە مووشەکی بالیستیکی هیپەرسۆنیک کرایە ئامانج.
یەکینەکانی مووشەکی هێزەکانی سوپای یەمەن ئۆپڕاسیۆنێکی مووشەکیان بۆ سەر فڕۆکەخانەی لۆد لە خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دایەوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، ئۆپڕاسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراوە و ملیۆنان داگیرکەری سەهیۆنی هەڵاتوون بۆ پەناگاکان و گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک راگیرا.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، تا کاتێک هێرش و گەماڕۆکانی سەر غەززە بەردەوام بێت قەدەغەی هاتوچۆ بۆ فڕۆکەخانەی لۆد و گەشتی دەریایی لە دەریای سوور و عومان بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس لە بەیاننامەی باسی لەوە کرد، هێرشەکانی سەهیۆنییەکانی دانیشتووی کەرتی ڕۆژئاوا بەشێکن لە پلانی ئیلاحقکردن و کۆچی زۆڕەمڵێ و بانگێشتی راوەستان لە دژی تاوانی سەهیۆنییەکان کرد.
دوای کۆبوونەوەی سێقۆڵی لە نێوان تورکیا-ئەمریکا-ئۆکراینا و تورکیا-رووسیا-ئۆکراینا روستەم عومەرۆڤ وەزیری بەرگری ئۆراینا راگەیاند، "(لەگەڵ رووسیا) لەبارەی ئاڵوگۆڕی هەزار ئەسیر لە بەرامبەر هەزار ئەسیر رێککەوتین."
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ١١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٠ هەزار و ٢١٤ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە شێوەی سیستەماتیک هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنووسان. سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی راگەیاند، لە مانگی نیساندا ٨٠ جار هێرش کراوە سەر ڕۆژنامەنووسان و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣ ڕۆژنامەنووس شەهید بوونەتە.