لە نێجیریا ١٣٨ کەس بەهۆی تای لاسا مردن

لە وڵاتی نێجیریا ١٣٨ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای لاسا گیانیان لەدەستدا.
ناوەندی کۆنترۆل و پێشگری لە نەخۆشییەکان لە وڵاتی نێجیریا راگەیاند، لە وڵات بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای لاسا لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو ٤ی ئایار ٧١٧ حالەتی تووش تۆماڕ کراوە و ١٣٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، ئەم هەفتەیە بە پێی هەفتەی رابردوو حالەتی تووشبوون کەم بووە.
ساڵی رابردوو لە وڵات ١٩٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدابوو.
حکومەتی نێجیریا لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بەهۆی تای لاسا باریلەناکاو لە وڵاتی راگەیاندبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس لە بەیاننامەی باسی لەوە کرد، هێرشەکانی سەهیۆنییەکانی دانیشتووی کەرتی ڕۆژئاوا بەشێکن لە پلانی ئیلاحقکردن و کۆچی زۆڕەمڵێ و بانگێشتی راوەستان لە دژی تاوانی سەهیۆنییەکان کرد.
دوای کۆبوونەوەی سێقۆڵی لە نێوان تورکیا-ئەمریکا-ئۆکراینا و تورکیا-رووسیا-ئۆکراینا روستەم عومەرۆڤ وەزیری بەرگری ئۆراینا راگەیاند، "(لەگەڵ رووسیا) لەبارەی ئاڵوگۆڕی هەزار ئەسیر لە بەرامبەر هەزار ئەسیر رێککەوتین."
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ١١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٠ هەزار و ٢١٤ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە شێوەی سیستەماتیک هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنووسان. سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی راگەیاند، لە مانگی نیساندا ٨٠ جار هێرش کراوە سەر ڕۆژنامەنووسان و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣ ڕۆژنامەنووس شەهید بوونەتە.